لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد


KRP.org | |


06/04/2014
ئەمڕۆ یەكشەممە 6ـی 4ـی 2014 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراقیان تاوتوێ كرد. هەروەها قسەیان لەسەر بارودۆخی نالەباری ئەمنی كرد كە زۆر ناوچەی عێراقی گرتووەتەوە و هەردوولا هیوایان خواست عێراق لەم قەیرانەدا بە زووترین كات ڕزگار ببێت.

هەر لەم پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كەشوهەوایەكی ئارام و لە كات و وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت. هیواشیان خواست گەلانی عێراق بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردن ببن بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانكارییە ڕوو بدات كە گشت لایەك داوای دەكەن.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 215