لێدوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیاری دادگەی تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵ بە پەسەندكردنی ئیدانەكردنی پارلەمانتارێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی


KRP.org | |


08/04/2014
سەبارەت بە بڕیاری دادگەی تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵ كە بڕیارێكی دادگەی چاپ و ڕاگەیاندنی پەسەند كردووە لەسەر ئیدانەكردنی فەرهاد ئەتروشی و لێدوانەكانی ئەم پەرلەمانتارە كوردەی بە ناوزڕاندنی حوسێن شەهرستانی زانیوە، ئێمە بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە لێدوانەكانی فەرهاد ئەتروشی بۆ ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی بووە لە زیدەڕۆییەكانی دەسەڵاتی بەغدا لەسەر سامانی گەلانی عێراق. هەروەها بڕیاری دادگەی تێهەڵچوونەوە بە هیچ شێوەیەك بە دۆڕانی فەرهاد ئەتروشی لە قەڵەم نادرێت چونكە ئەو یەكێكە لە نوێنەرانی گەلی كوردستان لە بەغدا و بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی گەلەكەی لەوێیە.

ئەم نوێنەرە وەك پارلەمانتارێك ئەركەكانی خۆی ڕاپەڕاندووە و لێدوانەكانی لەسەر بابەتێكی تاكەكەسی نەبووە و پەیوەست بووە بە بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵكی عێراق و جێگەی داخە دادگە ڕەچاوی پڕەنسیپی سەربەخۆیی و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی نەكردووە و نوێنەرێكی كورد لەسەر بەرگریكردنی لە بەرژەوەندیی گشتیی خەڵك سزا دراوە. ئەم بڕیارە بۆ هەموو لایەك ڕوون دەكاتەوە كە دەزگای قەزایی لەعێراق بەسیاسی كراوە و سەربەخۆ نییە.



سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

8ـی 4ـی 2014




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 213