سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو زەكیە ئیسماعیل حەقی دەكات


KRP.org | |


07/04/2014
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی 4ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو زەكیە ئیسماعیل حەقی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری پێشووی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا باسی ڕەوشی كوردستان و پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان كرا و هەروەها بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا. هەر لەم دیدارەدا ڕۆڵی بەرچاوی كوردە فەیلییەكان لە خەباتی گەلی كورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆڵ و قوربانیدان و تێكۆشانی خوشك و برایانی كوردی فەیلی بە بەرز نرخێندرا.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 134