له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه گوایه دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی به لێبوردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئازاد كراوه. ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباریی یاسایی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یێنین:
كه‌یسی ئازادكرنی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌تی هه‌یه نه‌ك گشتی، هیچ لێبوردنێكی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به كه‌یسی ناوبراوه‌وه له‌لایه‌ن جه‌نابیانه‌وه ده‌رنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری یاسایی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان 8/4/2014
|