 دروشمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له هه‌ڵۆیه‌كی باڵبلاَوی زێرِین له ناو بازنه‌یه‌ك رووهكهى ئالاَی كوردستانه. - هه‌ڵۆیه‌كه به گشتی نیشانه‌ی هێزو سه‌ربه‌رزی و ئازادپهروهری نه‌ته‌وه‌ی كورد و مێژووه دێرینهكهیهتی. 2- ره‌نگه زێرِینهكه نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستانه به سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی. 3- چوار به‌شه‌كانی هه‌ر باڵێكی هه‌ڵۆیه‌كه نیشانه‌ی چوار پارێزگاكانی كوردستانن. 4- هه‌تاوه‌كه نیشانه‌ی هه‌ڵهاتنه‌وه‌ی شارستانییه‌تی دێرینی كوردستانه وبیست و یه‌ك تیشكه‌كانی ئاماژه‌ن بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز كه سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه له 21 ئازار‌و چوار تیشكه سه‌ره‌كییه‌كانیش نیشانه‌ی هه‌رچوار پێكهاته‌كانی كوردستانن – كورد‌و توركمان وكلدان و ئاشور. 5- دوو ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر بازنه‌كه كه یه‌كێكیان له‌لای راستی ههلۆیهكهو، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له لای چه‌پییه‌وه، چه‌سپێندراون ، ئاماژه‌ن بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی عیراق. 6- له سه‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه به زمانی كوردی نوسراوه (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ) و له خواره‌وه‌شی به‌زمانی عه‌ره‌بی ( رئاسه اقلیم كوردستان ).
|